ئەگەر فێرکردن دەست پێ نەکاتەوە پڕۆسەی پروەردە لە ئەمساڵدا هەڵدەوەشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی دەڵێت داواکانی مامۆستایان و مووچەخۆران تەواو ڕەوا و یاسایین و دەبێت بە زووترین کات پرسی مووچە یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە: ئەگەر پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەست پێ نەکاتەوە زیان بە ئێسکە پەیکەری داهاتووی تاکەکانی کورد دەگات و کاریگەرییەکەی لە ١٠ ساڵی داهاتوودا بەڕوونی دەردەکەوێت.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر بێ مووچەیی و ناڕەزایی مامۆستایان بەردەوامبێت پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ هەڵدەوەشێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان ماوەی دوو مانگە مامۆستایان نەچوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن و پڕۆسەی خوێندن وەستاوە و کەرتی پەروەردە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم پەکی کەوتووە.

News Code 222467

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha