سەرکردەیەکی داعش لە تەل‌کۆچەر دەستگیر کرا

بەشی سووریا- ئاسايشى کوردستانی سووریا ده‌ستگيرکردنى سەرکردەیەکی داعشی لە قەزای تەل کۆچەر لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ دەستگیر ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایشی رۆژئاوا له‌ راگه‌يه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، دوای چه‌ند ئۆپەراسیۆنێک بۆ بەدواداچوونى شانەکانى تیرۆریستان، هێزە ئەمنییەکان توانیان زانیاری پشتڕاستکراوەيان لەبارەی شوێنی شانەیەکی تیرۆریستی لە گونده‌وارى شارۆچکەی تەل کۆچەر دەستبکەوێت.

راشگه‌يه‌ندراوه‌، دوای بەدەستهێنانی زانیاری پێویست لەسەر سه‌رکرده‌که‌ى داعش هێزە ئەمنییەکان شەوی سێشەممەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوويان ئەنجامدا و توانیان سەرکردەیەکی داعش دەستگیربکەن.

لە کۆتایی راگه‌يه‌ندراوه‌کەدا‌ جەخت کراوه‌ته‌وه‌ لە پێویستی ئاگادارکردنەوەى هێزه‌ ئه‌منييه‌کان، له‌لايه‌ن دانیشتوانی سەرجەم ناوچەکان لە هەر جموجۆڵێکی گوماناوی، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

News Code 222457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha