لە هێرشێکی داعشدا ۵ سەربازی سوپای سووریا کوژران

بەشی سووریا- لە هێرشێکی چەكدارانی داعش، بۆسەر بارەگاکانی سوپای سووریا لە باشووری دەشتی حومس ۵ سەرباز کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕاگەیاندووە، چەكدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێكی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا و بارەگای لیوای قودس لە ناوچەی ڕەسافە و دەشتی حومس.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەکدارانی ڕێکخراوەکە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی هێزەکانی حکوومەت لە نزیک ناوچەی جەعبدین لە ڕەققە و هەروەها نزیک شاری تەدمور لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس.

هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی پێنج ئەندامی هێزەکانی سووپای سووریا و برینداربوونی چەند سەربازی دیکە لەنێو ئەو هێزانەدا.

شایەنی باسە سێ هێرشی ئەم دوایەی داعش بۆ سەر بارەگای هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە پێدەشتەكانی سووریا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی نزیکەی ۵۰ سەرباز.

News Code 222498

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha