١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٤:٣٩
هێرش کرایەوەسەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکه‌ بنکەی سه‌ربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار که‌ گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانانه‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له ‌ڕێگه‌ی مووشەکەوە کراوه‌ته‌ ئامانج.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی به ‌ئامانجگرتنی بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌که‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به‌ گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا داده‌نرێت له‌ عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەندرێت.

News Code 222503

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha