عێراق زیاتر لە ۷۷۰ کەس لە کامپی ئەل هۆلی سووریا وەردەگرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی عێراق دەڵێت نزیکەی ۲۰۰ خێزان لە کەمپی ئەل هۆلی سووریاوە ڕەوانەی عێراق کراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزیکەی ۱۰,۰۰۰ کەسی بیانی کە خەڵکی نزیکەی ۶۰ وڵاتن، بە کەسوکاری چەکدارانی ڕێکخراوی داعشیشەوە، لە کامپی قەرەباڵغی هۆلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریادایە، هاوکات پەنابەرانیشی تێدایە.

بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دەنگی ئەمریکا وتی: " ۱۹۲ خێزان یاخود ۷۷۶ کەس " لە دوایین هەوڵەکانی گەڕاندنەوەیاندا گەڕاونەتەوە بۆ عێراق.

ڕۆژی شەممە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە چەندین پاس بە خێزانە عێراقییەکانەوە کامپی هۆلییان جێهێشتووە، کە لەلایەن بەرپرسانی کوردی سووریاوە بەڕێوەدەبرێت.

لەگەڵ گەیشتنییان بۆ عێراق، بەرپرسانی عێراق ئەو کەسانەی کە لە کامپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ چەند هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک لە "ناوەندێکی چاکسازی دەروونیدا" دەهێڵێتەوە کە لە ئەل جەددەی باشووری موسڵدایە، لەوێ پشکنینی ئاسایشیییان بۆ دەکرێت.

دەزگای هەواڵی ئینای عێراق لە سەرەتای مانگی یانزەدا لە زاری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەل عەراجییەوە بڵاویکردەوە زیاتر لە ۱۵۰۰ خێزانی عێراقی گواستراونەتەوە بۆ ئەل جەددە.

عەرەجی وتی لەو ژمارەیە نزیکەی ۹۰۰ خێزان ئازاد کراون و ڕێگەیان دراوە بگەڕێنەوە ماڵەکانییان.

گەڕاندنەوەی ئەندامانی خێزانی چەکدارانی داعش مشتومڕی لە عێراقدا دروست کردووە، لە کاتێکدا کە لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ دا چەکدارانی داعش خاکێکی بەرفراوانییان لەو وڵاتەدا کۆنتڕۆڵ کرد.

پڕۆسەی گەڕاندنەوەیان ڕووبەڕووی بەرهەڵستکاری بووەتەوە لەلایەن دانیشتوانی ناوخۆی عێراقەوە کە نایانەوێت خێزانەکانی داعش لە نێویاندا بژین.

بەڵام هێشتا بەغداد بەردەوام هاووڵاتییانی لە کامپی هۆل دەگەڕێنێتەوە، ئەم سیاسەتەش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکاشەوە ستایش کراوە.

سەرەڕای شکستەکەیان، چەکدارانی داعش هێشتا هێرش دژی هێزەکانی ئاسایش لە عێراق و سووریا ئەنجام دەدەن.

News Code 222483

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha