بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ لە شاری مەنبەج، مەجلیسی ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە لایەن تورکیاوە کرایە ئامانج و تەقینەوە ڕوویدا. لە ئەنجامدا، بریندار و زیانی مادی لێ کەوتەوە. لە کاردانەوەیەکدا سەدان دانیشتووی هەرێمی فورات دژی ئەو هێرشە خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا.
ڕێپێوان لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد دەستی پێ کرد تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا، درووشـمی "بژی بەرخۆدانی گەنجان" و "بەڵێنمان تۆڵەکردنەوەیە" بەرز کرانەوە.
Your Comment