بەیاننامەی بەرگریی ئیسلامی لەبارەی بە ئەمانج گرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپی "المقاومه‌ الإسلامیه‌ فی العراق" رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر-یان له‌ هه‌ولێر كردۆته‌ ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی چەکداریی "المقاومه‌ الإسلامیه‌ فی العراق" له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی بەرخۆدانی ئیسلامی بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی هه‌ریری سوپای ئەمریکایان لە شاری هه‌ولێر کردە ئامانج و ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان پێكا.

پێشتریش، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگەیاند: له‌ ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌ ئاسماندا ته‌قێندرانه‌وه‌، هەروەها له‌ هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر هه‌مان شوێن، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو به‌نه‌ته‌قیوی كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق لەم دواییانەدا نزیکەی 45 سەربازی ئەمریکی برینداربوون، برینی هەندێکیشیان سەختە.

News Code 222446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha