بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له بارهگای مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، كۆبونهوهی هاوبهشی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكە، له كۆبوونهوهكهدا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بەگشتى گفتوگۆیان له بارهوه كراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ههردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوە کار کردن و پێویستیى كۆكردنهوهی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان و داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغهكە و ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە: "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاڕاستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان."
له تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، پارتی و یەكێتی جهختیان له پاڵپشتی كردنی هەنگاوەکانى حكوومهتی ههرێمی كوردستان كردۆتەوە بۆ دابین كردنی شایسته داراییهكان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەیی عێراقدا."
هەروەها لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بڕیاریان داوە کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاری کرا.
پارتی و یەكێتی هێمایان بۆ ئەوە كردوە كە کۆبوونەوەکەی نێوانیان لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوە چووە.
Your Comment