بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محهمهد حەلبووسی لهمیانی وتارێكدا رایگهیاند: "زیاتر لە پێنج ساڵە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کار دەکەم، هەر لە یەکەم ساتی چوونە ناو پەرلەمانەوە، حەزم دەکرد چارەسەری ئەو کێشانە بکەم کە له وڵاتدا ههیه، لەوانەش کێشەی تائیفی، نەتەوەیی، ئەمنی، تیرۆریستی و خزمەتگوزاری و هەمومان هەوڵماندا شتەکان راست بکەینەوە".
ئاماژهی بهوهش كرد، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەیر و سەمەرەیە، دوای ئەوەی بەتەواوی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، وردەکارییەکانی ڕوون دەبێتەوە".
حەلبووسی باسی لهوهش كرد: "ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بەشێوە جۆراوجۆرەکانی بووەهۆی ڕووخانی یەک لەسەر سێی عێراق، بەڵام ئێمە کارمان کرد و هەڵگری دروشمەکە بوڕین، لە ڕاستگۆیی و بە هاوکاری پارێزگاکان، دەوڵەت پێگەی خۆی وەرگرتەوە".
ئهوهشی خستهڕوو: "ئێمە سەرمان سوڕماوە لە دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارانە، نازانین ئەمجۆرە بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی لە کوێوە ئاڕاستە دەکرێن، رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان دەگرینەبەر".
محهمهد حەلبووسی دهشڵێت، "من بهڵێنهكانم لەبەردەم خودا و لەبەردەم خەڵکدا جێبەجێ کرد و جیاوازیم لە نێوان سوننە و شیعەدا نەکرد و حەزم دەکرد لەگەڵ نوێنەرەکاندا بوەستم لە بەرپرسیارێتیەکانیاندا".
Your Comment