بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی لە باکووری عێراق، ڕەمزی ئاڤچی بەرپرسی ویلایەتی کەرکووکی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشتووە کە ناوە نهێنییەکەی "چیا ئامەد"ە و ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی تورکیادایە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، ڕەمزی ئاڤچی کە لە ساڵی ١٩٩٢دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی پەکەکەوە کردووە، لە سووریا و عێراق چالاکیی ئەنجام داوە.
Your Comment