هێرۆ مستەفا وەکوو باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر دەستبەکار بوو

بەشی جیهان- هیرۆ مستەفا باجەلان ئه‌مڕۆ چوارشەممە وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لەمیسر سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە میسر لەسەر پلاتفۆرمی X  بڵاویکردەوە، "هیرۆ مستەفا، وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لەمیسر سوێندی یاسایی خوارد، هێرۆ لەمکاتە گرنگەدا ئەرکەکانی لە باڵیۆزخانەکە وەردەگرێت، لە پەیوەندییە ستراتیژییە دوو قۆڵییەکاندا و هەوڵە هاوبەشەکانمان بەهێزتر دەکات بۆ بەدەست‌هێنانی سەقامگیریی‌ و ئاسایش ‌و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا".

پێشتریش ئەو دیپلۆماتکارە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکای لە بولگاریا هەبووە لە ساڵی ۲۰۱۹ تا ۲۰۲۳، هەروەها جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئەمریکای لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لیشبۆنەی پورتوگال هەبووە، هاوكات ڕاوێژکاری سیاسی وەزیر بووە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەنیودەلهی پایتەختی هیندستان.

هێرۆ مستەفا باجەلان لەدایکبوی ساڵی ۱۹۷۳ى شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، لەتەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بەرە و ئەمریکا، خوێندنی لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتن خوێندوە، هەروەها ماستەری لە زانستە سیاسیەکانی زانکۆی پرنستن لەنیو جێرسی تەواو کردووە.

News Code 222460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha