ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە
-
فەرماندەی باڵای کورد لە سووریا ئاشکرای دەکات؛
چ وڵاتێک ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشقی تێکدا؟
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، بەرپرسێکی حکوومەتی کاتیی سووریا دەستێوەردانی لە دوایین کۆبوونەوەیان لە دیمەشق کرد و کۆبوونەوەکەی ڕاگرت، دەرکەوت پیلانگێڕییەک بەڕێوەدەچێت.
-
لەسەر فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک، داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت سەربازێکی حکوومەتی سووریا تەرمی ئەندامێکی ئافرەتی ئاسایشی حەلەب لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سووریا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ دەکەن.
-
ڕێکخراوە و چالاکوانانی مافی مرۆڤ؛
ئەوەی شەرع لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کردی، کهمتر نییه لهوهى داعش له شنگال کردى
حکوومەتهکهى شهرع، ڕۆژى شهشى ئهم مانگه، هەڵمەتێکی فراوانى سەربازیی دژی ههردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە له شاری حەلەب ئهنجامدا، بههۆیهوه کۆمەڵکوژیی و تاوانی جەنگ و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی مەدەنی کورد لە ماڵ و حاڵی خۆیان ڕوویاندا، ڕێکخراوهکانى مافى مرۆڤ و چالاکوانانیش دهڵێن، "ههموو ئهوانهى لهو دوو گهڕهکه ڕوویانداوه، هیچى کهمتر نییه لهوهى داعش لهشنگال کردى".
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.
-
مەزڵووم عەبدی:
زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
درێژەدان بە رێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
-
هێزەکانی سووریا دیموکرات:
گەمارۆ و هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان بەردەوام بن، سووریا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ
هێزهکانی سووریای دیموکرات سهبارهت به هێرش و دهستدرێژییهکانی چهکدارانی حکوومەتی دیمهشق بۆسهر گهڕهکه کوردییهکانی حهلهب رایگهیاند: ئهگهر هێرشهکان بهردهوام بن تهواوی سووریا دهبێته گۆڕهپانی جهنگ.
-
ناوی ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکرا کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ئەو گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات کە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، و دەڵێت: گرووپی "سزادراوی نێودەوڵەتین".
-
ئیدارەی خۆسەر هۆشداریدەدات لە پەرەپێدانی توندوتیژی لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە
گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق تانک رەوانەی دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەکەن و ژیانی خەڵکی مەدەنییان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە کردوەتەوە.
-
ئاگربەست لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب ڕاگەیێندرا
ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووری بڵاویكردەوە رێککەوتنی ئاگربەست لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب کراوە.
-
ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژاڤا بهرپهرچی هێرشهکانی چەکدارانی سەربە دیمەشقی دایەوە
هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژاڤا رایگهیاند: "له شێخ مهقسوود و ئهشرهفییه بهرپهرچی هێرشهکانمان داوهتهوه و ڕوبهڕوبونهوه بهردهوامه".
-
حکوومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی ئەمنی و مرۆیی بەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا سەپاندووە
هەسەدە دەڵێت ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، ئەنجامی ڕاستەوخۆی هەوڵی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی کاتییە و ئەوان پێشتر سەرجەم هێزەكانیان كشاندوەتەوە.
-
لە گەڕەکەکانی حەلەب؛
خاڵی پشكنینی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق دانرا
خاڵەكانی پشكنینی گەڕەكەكانی سەر ڕێگەی عەوار و سكای نێوان هەر دوو گەڕەكەكە و گەڕەكەكانی دیكەی حەلەب لا بران و خاڵی هاوبەشی ئەمنی لەجێگای دانرا.
-
بەشی دووهەمی هێزەکانی هەسەدە لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب کشانەوە
لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزە کوردییەکانی حەلەب و حکوومەتی سووریا، نزیکەی ۵۰۰ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سەربازی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب کشانەوە.
-
ڕاگەیێندراوی YPG دوای کشانەوە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
یەكینەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەمنی لە گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی كوردنشینی شاری حەلەب بە فەرمی گواستراوەتەوە بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ژێر چەتری ئیدارەی خۆسەردا کاردەکەن.
-
SDF و YPG لە حەلەب کشانەوە
یەکەم کاروانی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پارێزگای حەلەب دەستی بە کشانەوە کرد بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات.
-
گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕێککەوتن
ئەنجوومەنەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب لەگەڵ لیژنەی ڕاسپێردراو لە لایەن دەسەڵاتی سووریاوە لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.