گرووپە جیهادییەکان
-
زیاتر لە ۱۰۰۰ چەكداری داعش لە عێراق دادگایی دەکرێن
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی داعش دەستپێکردوە کە ماوەیەک لەمەبەر لە سووریاوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە و ژمارەیان زیاتر لە هەزار و ۳۰۰ كەسە.
-
موراد قەرەیلان:
ئاشتی لەسەر لاشەی کوردانی سووریا بەدینایەت
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت: تورکیا و سعوودیە و قەتەر و ئوردون و ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا پاڵپشتی ئەو پلانەن کە دەیەوێت شوێنک بۆ كورد نەهێڵنەوە.
-
ههسهده له ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ ڕاگهیهندراوێکی بڵاوکردهوه
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات له ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ ڕایگهیاند پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر داعش هەڵبژاردنێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی ئەخلاقی و یاساییە".
-
سێنتکۆم لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتەدەنگ و داوای دانبەخۆدا گرتنی لایەنەکان دەکات
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن".
-
هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆی- ژنان؛
فڕێدانهخوارهوهی تهرمی شەڕڤانێک پێشێلکاری بهها ئهخلاقی و ئینسانییهکانه
هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆی- ژنان ڕایانگهیاند: "فڕێدانهخوارهوهی تهرمی شهڕڤانێک پێشێلکاری بهها ئهخلاقی و ئینسانییهکانه و دهبێت لێپرسینهوه له تاوانهکانی دژ به ئهو دو گهڕهکه بکرێت".
-
لەسەر فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک، داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت سەربازێکی حکوومەتی سووریا تەرمی ئەندامێکی ئافرەتی ئاسایشی حەلەب لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سووریا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ دەکەن.
-
گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە هەڵەبجە بۆ پشتگیری لە کوردەکانی سووریا بەڕێوەچوو
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرش و پەلامارانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرانە سەر کوردانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.
-
هێزەکانی سووریا دیموکرات:
گەمارۆ و هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان بەردەوام بن، سووریا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ
هێزهکانی سووریای دیموکرات سهبارهت به هێرش و دهستدرێژییهکانی چهکدارانی حکوومەتی دیمهشق بۆسهر گهڕهکه کوردییهکانی حهلهب رایگهیاند: ئهگهر هێرشهکان بهردهوام بن تهواوی سووریا دهبێته گۆڕهپانی جهنگ.
-
ناوی ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکرا کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ئەو گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات کە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، و دەڵێت: گرووپی "سزادراوی نێودەوڵەتین".
-
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە:
گەڕەکە کوردنشینەکان ڕووبەڕووی هێرشی توندی گرووپە چەکدارەکان بوونەوە
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایگەیاند: "ئەو گەڕەکانە ڕووبەڕووی هێرشی تووند و گەمارۆیەکی سەخت بوونەتەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە چەندین سڤیل، لەنێویاندا ژن و منداڵ، بوونەتە قوربانی".
-
ههسهده لە ساڵی ۲۰۲۵دا ۱۶۳ ئۆپهراسیۆنی لەدژی داعش ئهنجام داوە
ناوهندی راگهیهندنی ههسهده ئاماری ساڵی ۲۰۲۵ی ئاشكرا كرد و ڕایگهیاند، ۱۶۳ ئۆپهراسیۆنیان ئهنجامداوه و ۳۲ پێكدادانی ڕاستهوخۆ بون، ههروهها ۱۴۰ كهس دهستگیركراون، ۱۳ چهكدار كوژراون كه سێ سهركردهیان تیادابووه، هاوكات ۷۹ بۆمب هەڵوەشێنراونەتەوە.
-
هێرشەکانی سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان شەرع و عەبدی ئەنجام دەدرێن
هاوسەرۆکی بەڕێوبەری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، دەڵێت، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، نایاساین و بە ئەمانجی تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر حکوومەتی کاتی سووریا ئەنجام دەدرێن.
-
ئاسایشی ڕۆژاوا وەڵامی هێرشێکی گرووپەچەکدارەکانی سەربە دیمەشقی دایەوە
ئاسایشی بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر ڕایگهیاند، ئهمشهو یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینەکانیان لهلایهن گرووپه چهکدارهکانی سهر به حکوومهتی سووریاوه بهدوو کاتیۆشا کراوهته ئامانج و وهڵامی هێرشهکهیان داوهتهوه.
-
سالح موسلیم:
ئەو چەکدارانەی لە حەلەب هێرشیان کرد لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین و فەرمان لە تورکیا وەردەگرن
ئەندامیکی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە، ڕایگەیاند: ''ئەو چەکدارانەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان، لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین".
-
هەسەدە:
پێویستە لێكۆڵینەوە لە گرووپە دابەشبووەكانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بكرێت
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی مانگ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و سوپای ئەحمەد شەرع لە حەلەب دروست بوو، قوربانی لێکەوتەوە.
-
عێراق بە فەرمی بڕیارێکی خۆی لەبارەی حزبوڵڵا و حوسییەکان ڕاستکردەوە
لیژنەی بلۆک کردنی سامان و دارایی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق، بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە تیایدا هەستاوە بە ڕاستکردنەوەی بڕیارێکی پێشووی خۆی و دەرهێنانی دوو ناو لە لیستی بلۆککردنی سامانی ئەو کەس و گرووپانەی گومانی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە لێ دەکرێت.
-
داعش بە هاوکاریی گرووپەکانی سەربە دیمەشق خاڵەکانی هەسەدە دەکەنە ئامانج
هەسەدە ڕایگەیاند، ئەو شوێنانەیان کردووەتە ئامانج کە چەکدارانی داعش بۆ هەڵدانی درۆن لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە بەکاریان هێناوە، هاوکات گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بە هەماهەنگی لەگەڵ داعش تۆمەتبار دەکات.
-
دەستەی تەحریر شام لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی بەریتانیا لا برا
حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند دەستەی تەحریر شامی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە قەدەخەکراوەکان سڕیوەتەوە.
-
ئەمریکا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکان لە باشووری سووریا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە دیمەشق دەکات دەستبەجێ ئەو کۆمەڵکوژییەی باشووری سووریا ڕابگرێت و بە زووترین کاتیش لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکات.