بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەمین لێدواندا، ئیفکان ئالا جێگری سەرۆکی ئاکپارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ناوەڕۆکی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەیە پەکەکە چەکدانێت و هەڵبوەشێتەوە، ئێمە سەیری ئەنجامەکەی دەکەین و چاوەڕوانین بزانین بەدیدێت یان نا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر پەکەکە ئەو پەیامە وەربگرێت و چەک دانێت و خۆی و گرووپەکانی هەڵبوەشێنەوە، ئەوا تورکیا لە کۆت و بەندەکانی ڕزگاری دەبێت".
Your Comment