مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەکات

سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایێک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین".

ئاماژەی بەوەش کرد، "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایێک بێت".

News Code 224955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha