دوای بڵاو کردنەوەی پەیامە ئاشتی خوازانەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی ئیمرالییەوە، پارتی داد و گەشەپێدان کە حزبی دەسەڵاتداری تورکیایە و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتیی دەکات، وەڵامی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانی دایەوە و دەڵێت: "پەکەکە چەک دابنێت تورکیا لە کۆدوبەند ڕزگاری دەبێت".
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەو "بانگەوازە مێژوییە"ی لە ڕۆژانی داهاتوو بڵاوی دەکاتەوە.