بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی وتیشی: "رێبەری پەکەکە پەیامی بۆ ئێمەش ناردبوو و بۆچوونی خۆی تێدا ڕوونکردبووەوە و ئێمەش بەشێوەیێکی ئەرێنی لێی دەڕوانین".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو، بۆ گەریلاکانی پەکەکە بوو. بەشێوەێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ناوچەیە نەبوو. هەروەک چۆن پەیامی بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو شوێنێکی نارد، بۆ ئێمەشی نارد.
فەرماندەی هەسەدە جەختیشی کردەوە لەوەی: بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان "هەڵوێستمان ئەرێنییە " و "پێموایە ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا و بەرقەراربوونی ئاشتی کاریگەریی لەسەر ناوچەکەی ئێمەش هەیە".
Your Comment