بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی پارتی یه‌کسانیی و دیموکراسیی گه‌لان ئەمڕۆ له زیندانی ئیمرالی سێیه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، له دیداره‌که‌دا حه‌وت که‌س به‌شدار ده‌بن.
له‌گه‌ڵ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکانی گشتی ده‌م پارتی، تولای حاته‌م ئۆغۆللاری و تونجه‌ر باقرخان، ئه‌حمه‌د تورک، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له ئیستەنبووڵ، جه‌نگیز چیچه‌ک و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل پارێزه‌ری نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له شانده‌که‌دا به‌شدارده‌بن.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دەم پارتی، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر ۰۵:۰۰ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۷-۰۲-۲۰۲۵، شاندە حەوت کەسییەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوەرۆکی دیدارەکەیان و بانگەوازەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
دەم پارتی ئاماژەی بەوەش داوە، ئەگەر هیچ ئاستەنگێک دروست نەبێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ خەڵک بڵاو دەکەنەوە، بۆیە داوا لە دانیشتووانی ئامەد و وان دەکات، لە سەنتەری شارەکانیان کۆ ببنەوە و سەیری پەیامەکە بکەن.
Your Comment