شیکاریەک سەبارەت بە پێگەی ئێستای عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ڕەخنەکانی ئەم دواییەی سەر ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، زیاتر لەوەی بەهۆی گۆڕانی ئارمانجەکانی ئەوەوە بێت، ڕەگ و ڕیشەی لە شکستخواردنی پرۆسەکانی ئاشتی، گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە و لاوازی لە ڕوونکردنەوەی ستراتیژی نوێی بزووتنەوەی کوردیدا هەیە؛ ستراتیژییەک کە لەجیاتی بەردەوامبوونی شەڕ، جەخت لەسەر دانوستان و وەرچەرخانی سیاسی دەکاتەوە.
ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل جەخت دەکاتەوە کە تاوەکوو دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی کردەیی و یاسایی بۆ ناساندنی بوونی گەلی کورد لە دەستووردا نەنێت و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلان وەک دانوستانکاری سەرەکی فەراهەم نەکات، گەریلا چەک دانانێت.