سەرکەوتنی دەسپێشخەرییەکەی ئۆجەلان بەسراوە بە پێبەندیی پەکەکە بە بانگەوازەکەوە

ئەنەکەسە دەڵێت سەرکەوتنی دەسپێشخەریی ئۆجەلان بەو مەرجەی مسۆگەر دەبێت کە پەکەکە و هێزە چەکدارەکانی ئەو گرووپە پابەندی پەیامەکەی ناوبراو بن و داواشی لە تورکیا کرد بە درووستی وەڵامی پەیامەکەی ئۆجەلان بداتەوە .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: سەرکەوتنی دەسپێشخەرییەکەی رێبەری دەربەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بە پابەندبوونی پەکەکە و هێزە چەکدارەکانیەوە پێوەندی هەیە و داوای له حکوومەتی تورکیا کرد بە درووستی مامەڵە لەگەڵ پەیامەکەی ئۆجەلان بکات.

کاناڵی کوردستان ۲۴ بڵاوی کردەوە ENKS ڕۆژی هەینی ۲۸ی شوبات لە بەیاننامەیێکدا پێشوازیی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری دەربەندی PKK لەبارەی هەڵوەشاندنەوەیPKK   چەک دانان کردووە.

ئەم ئەنجومەنە له بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردەوە: سەرکەوتنی ئەم دەسپێشخەریە پێوەندی بەوە هەیە کە PKK و هێزە چەکدارەکان تا چەند پابەندی ئەم داواکایەی ئۆجەلان بن، ئەمە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ کۆتایی هێنان بە توند و تێژی و پشت بەستن بە ڕێگای سیاسی بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی دۆزی کورد له تورکیا.

ئەنەکەسە داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد، بە دروستی مامەڵە لەگەڵ پەیامەکەی ئۆجەلان بکات و له پێناوی چارەسەری دادپەروەرانە دۆزی کورد، دانوستاندن دەسپێبکات و هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە، بناغەکانی دیمۆکراسی و یەکسانی لەبەرچاو بگرێت.

News Code 224963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha