بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۷-۲-۲۰۲۵، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
لە پەیامەکەیدا، ئۆجەلان رایدەگەیێنێت: "لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە و ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت، "به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجەلان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ين. داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت و جێبه‌جێى بكات. هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ک و توندوتيژى".
نێچيرڤان بارزانى ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ين رۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين. هه‌روه‌ها به رێز و پێزانينه‌وه له رۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆک ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى ده‌ڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و روانگه‌يه‌كى روونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە کۆتایی گوتەکانیدا دەڵێت: "هيوادارين قۆناخى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناخى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".
Your Comment