ئاکپارتی
-
گفتوگۆکان بۆ داڕشتنی یاسایەکی نوێ بە مەبەستی پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیان پێکرد
گفتوگۆ و ڕاوێژ لە نێوان ئەندامانی شاندی ئیمرالی، نوێنەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) سەبارەت بە داڕشتنی "یاسایەکی چوارچێوەیی" بۆ پێشخستنی پرۆسە سیاسییە نوێیەکە دەستی پێکردووە. دەوترێت بڕیارە ئەم یاسایە زەمینەی یاسایی بۆ هەندێک هەنگاوی گشتیی ئەگەری لە داهاتوودا بڕەخسێنێت.
-
لەبارەی لێکەوتەکانی لادانی ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە توندی ڕەخنە لە بڕیاری دادگا بۆ لادانی کاتیی ڕێبەری پارتى کۆماریی گەل (CHP) دەگرێت و ئەم هەنگاوە بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ لاوازکردنی ئۆپۆزسیۆن و پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی دیموکراسی، سەروەریی یاسا و مافە سیاسییەکان لە تورکیادا لەقەڵەم دەدات.
-
گولستان کڵچ کۆچیغیت:
پێویستە دژایەتیکردنی دەسەڵات نەبێتە دژایەتیی پرۆسەی ئاشتی
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چارەسەری تەواو بووە و ئێستا چوونەتە قۆناخی دووەم، ئەویش هەموارکردنەوەی یاساییە.
-
مورادقەرەیلان: بڕیارەکەی جەهەپە بەواتای دژایەتی دانوستان لەگەڵ کورد بوو
موراد قەرەیلان، فهرماندهی گشتی ههپهگه ڕایگهیاند، بڕیاری کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چونە ئیمڕاڵی بڕیارێکی "ڕاست و بەجێیه" و هاوکات نیگهرانی خۆی له ههڵوێستی جهههپه دەربڕی و دەڵێت: "جەهەپە بانگەشەی دۆستایەتی کوردی دەکرد، بەڵام پێچەوانەکەی ئەنجامدا".
-
پارتەکەی ئەردۆغان پێشوازی لە کشانەوەی PKK لە تورکیا دەکات
وتەبێژی ئاک پارتی دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا، دەرەنجامێکی بەرجەستەی پێشکەوتنە لە نەخشەڕێگەی "تورکیای بێ تیرۆر" دا.
-
مانەوی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە درێژ کرایەوە
تورکیا مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە و بۆ لوبنانیش بۆ ۲ ساڵی دیکە درێژ کردەوە.