بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ، لە رێكخراوی CPT ئەمریكی ڕایگەیاند: "لە ۹ مانگی ئەمساڵدا، تورکیا نزیکەی هەزار و ۶۰۰ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە و بەهۆی بۆردوومانەکانیشەوە ۱۷ هاوڵاتى کورد کوژراون."
ناوبراو وتیشی: "لە ئەمساڵدا، تورکیا نزیکەی هەزار و ۶۰۰ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە، کە ۹۳%ى هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی بووە".
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد: "بە درێژایی ساڵی ڕابردوو تورکیا هەزار و ۵۴۸ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە".
کامەران عوسمان باسی لەوەش کرد: "بەهۆى بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانى تورکیاوە تا ئێستا زیاتر لە ۱۷۰ گوندی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چۆڵکراون و زیاتر لە ۶۰۰ گوندی تر مەترسی چۆڵبوونیان هەیە".
Your Comment