سوپای تورکیا ڕێگەیەکی نوێی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات

سوپای تورکیا لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی دەستی کردووە بە دروست کردنی رێگایەکی نوێی سەربازی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی CPT ئەمریکی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ۲۰ی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا دەستیکردوە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە گرێ بەهارەوە و ڕێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ڕۆژی ۳۰ی ئەیلوول، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ لە سنوورەکە خراونەتە خوارەوە.

هەر ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، ڕۆژی ۳۰ی ئەیلول لە شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە حەفارەیەکی داگیرکەران وەشێنراو لە کارکردن وەستێنرا، کە لە کاری دروست کردنی ئامانجی سەربازیدا بوو.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدابوو کە هەمان ڕۆژ و لە هەمان شوێن بە چەکی قورس گورز لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەران وەشێنرا کە لە هەوڵی دروست کردنی ئامانجی سەربازییدا بوو، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و بەتەواوی تێکشکا.

News Code 224182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha