کامەران عوسمان
-
لە یەک ڕۆژدا سوپای تورکیا نزیکەی ۵۰ جار هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد
هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردەوە و تەنها ۲۴ کاتژمێردا نزیکەی ۵۰ جار سنووری قەزای ئامێدییان تۆپباران کرد.
-
سەرەڕای خۆهەڵوەشاندنەوەی PKK، تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان کردنی خاکی هەرێم
ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی دەڵێت، لە دوای بڕیاری پەکەکەوە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا هەشت جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردووە.
-
سوپای تورکیا ۲۷ جار گوندەکانی دەڤەری ئامێدی بۆردوومان کرد
تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنە مژێ-ی لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کرد.
-
رێکخراوی CPT ئەمریکی:
دوو ڕۆژە پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕووی نەداوە
بەگوێرەی رێکخراوی CPT ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.
-
ڕێکخراویCPT ئەمریکی:
ئێران ۱۵۱ بنکەی سەربازیی نوێی لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان دروست کردوە
ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئێران ۱۵۱ بنکە و بارەگای سەربازیی نوێی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردوە، کە بە قووڵایی ۵ بۆ ۱۰ کیلۆمەتر سنوورەکانی فراوان کردووە و هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
-
لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلانەوە، تورکیا ۷ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە
بەرپرسێک لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی دەڵێت، لەدوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا ۷ جار هەندێک شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.