هێرشەکانی تورکیا تەجاوزە و بریندارکردنی سیادەی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر هێرشەکانی تورکیا لەناو خاکی هه‌رێمی کوردستان هاتە دەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌کانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، ڕایگەیاند، "پێمانوایە ئەم هێرشانە تەجاوزە و بریندارکردنی سیادەی عێراقە، بەپێی ماددەی ۱۱۰ لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقدایە بێتە جواب و ئەگەر داوای هاوکاری لە لایەنێکیش بکات دەبێت داواکە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت".

ئەو لێدوانەی سەعدی پیرە لە کاتێکدایە، تورکیا هێرشێکی نوێی دەستپێکردوە بۆسەر ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان، له‌ ئێستادا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای دهۆک، شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

لەمبارەوە تیمی کوردستانی عێراقی CPT رایگه‌یاند، بە نیگەرانییەکی قوڵەوە لەدوایین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا و کاریگەرییەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و سەر و ماڵی گوندنشینان دەڕوانێت، لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ترسیان هەیە لە ئاوارەبونی سەدان خانەوادەی مەدەنی، ده‌شڵێت، سوپای تورکیا بە قوڵایی ۱۵ کیلۆمەتر هاتوه‌تە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، پێشتر و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی - هەورە برووسکەدا.

News Code 223768

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha