دۆکیۆمێنتە ٤٨ خولەکییەکەی کەناڵی چواری بەریتانیا، بە پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە مێژووییەکان و گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان، پەردە لەسەر سیاسەتێک لادەدات کە تێیدا لەندەن دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، سەرەڕای بەڵێنی سەربەخۆیی بە کورد، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عێراقدا، هێزی ئاسمانیی شاهانەی بۆ بۆردوومانکردنی ناوچە کوردنشینەکان و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکانی کورد بەکارهێنا.
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPTـێ ئەمریكی ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردوومانێکی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام نەداوە.