بەبانکی کردن لە بانکە فیدراڵییەکان بە دروست دەزانین

وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک هەژماری من رەتدەکەنەوە و ناکرێت هیچ لایەنێک فشار لە مووچەخۆران بکات بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی بانکێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان گەزنەیى، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حیزبەکەى بە هەموو شێوەیەک بەبانکی کردنى مووچە لە رێگەى هەژمارى منەوە رەتدەکاتەوە و پرۆسەى بەبانکی کردن لە بانکە فیدراڵییەکان بە پەسەند و بژاردەیەکى دروست دەزانێت.

بەوتەى کاروان گەزنەیى، تیمى وەزارى یەکێتى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان وتوویەتى پڕۆسە بەبانکی کردن ئارەزوومەندانەیە و ناکرێت هیچ کەس و لایەنێک فشار لە مووچەخۆران بکات بۆ هەڵبژاردن و دیاری کردنى بانکێک.

ناوبراو وتیشى: "لەژێر رۆشنایى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى، یەکێتیی پرۆسەى بەبانکی کردن لە بانکەفیدراڵییەکان بەدروست دەزانێت و تیمیى خۆیان لە ئەنجوومەنى نوێنەران راسپاردووە لەو بارەیەوە هەنگاوى کردەیى بگرنەبەر".

News Code 224197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha