تەواو نەبوونی بایۆمەتری هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، تەواونەبوونی بایۆمەتری و بوونی هەڵە لە ناوی فەرمانبەران هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابووری، لە دیمانەیەکی تایبەتی کەناڵ 8دا ڕایگەیاند، تەواونەبوونی بایۆمەتریی و بوونی هەڵە لەناوی بەشێک لەو فەرمانبەرانەی ناویان لە لیستی مووچەدا هەیە، هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی رابردووە.

ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر داواکاریی بەغداد سێ لیستی مووچەیان بە سێ شێوازی جیاواز ئامادەکردووە و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقییان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش و عێراق چی داواکردووە، جێبەجێیان کردووە.

News Code 224002

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha