بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا بۆ داواکاری گشتی، وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، رێکاری پێویست بگرنەبەر بەرامبەر ئەوانەی کە رێگری لە کارکردنی تیمەکانی هەژماری من دەکەن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
بەپێی نووسراوەکەی ئومێد سەباح، "وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دیاریکردنی شێوازی دابەش کردنی مووچە، کاری پێویست ئەنجام بدات بە وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر بە بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە رێگری دەکەن لە کارمەندانی هەژماری من".
Your Comment