هەرکەسێک ڕێگریی لە هەژماری من بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگرینەبەر

سەرۆکی داواکاری گشتی داوا لە هەموو فەرمانگەکانیان لە سنووری سلێمانی، راپەڕین، گەرمیان و هەڵەبجە دەکات رێکاری یاسایی دژی هەر کەس بگرنەبەر کە رێگری لە کارکردنی تیمەکانی هەژماری من دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا بۆ داواکاری گشتی، وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، رێکاری پێویست بگرنەبەر بەرامبەر ئەوانەی کە رێگری لە کارکردنی تیمەکانی هەژماری من دەکەن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

بەپێی نووسراوەکەی ئومێد سەباح، "وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دیاریکردنی شێوازی دابەش کردنی مووچە، کاری پێویست ئەنجام بدات بە وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر بە بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە رێگری دەکەن لە کارمەندانی هەژماری من".

News Code 224301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha