بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم نووری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی کوردستانی سووریاوە بۆ زێدی خۆیان، ژمارەی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکەدا کەم بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتادا لە کۆی ٥٤ هەزار ئاوارە لە کەمپی هۆلدا، ٢٠ هەزار ئاوارەیان هاوڵاتیی عێراق بوون، بەڵام لە ئێستادا رێژەکە بۆ نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارە کەم بووەتەوە.
باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانی حکوومەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نێو کەمپەکە بەردەوام دەبێت.
Your Comment