ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی (BBC)ی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کە سەدان کۆچبەری کوردی عێراق کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەورووپادا بوون، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە لیبیا ڕفێندراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی توند بوونەتەوە، تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان لێکرابێتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ۱۷ هەزار خێزانی ئاوارە لە ۲۱ کەمپی هەرێمی کوردستاندا ماون و دەشڵێت لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هاوئاهەنگیی بەردەوامدان بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تاکوو ئێستا ۱۹ هەزار هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە.
۲۳۰ ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆلی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق، بەمەش تا ئێستا نزیكەی ۱۶ هەزار كەس لە كەمپەكەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.