بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیى عێراق لە میانى کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان، ڕایگەیاند: ئامانجی ستراتیژی ئێستای حکوومەتی عێراقی داخستنی کەمپی هۆلە لە سووریا، کە تایبەتە بە خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانىی عێراق هۆشداری داوە لە مانەوەى کەمپەکە و جەختی کردووەتەوە، کە مانەوەی ئەو کەمپە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.
کەمپی هۆل دەکەوێتە سنوورى شارى حەسەکە لە کوردستانی سووریا و نزیکەى ٧٠ هەزار ژن و منداڵى چەکدارانى داعشی تێدایە کە خەڵکى چەندین وڵاتى جیاوازن و زۆرینەیان عێراقین.
Your Comment