ناکرێت ئاواره‌کان بکرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی و کارتی ده‌نگدان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەیسی ئێزدییەکان و ئاوارەبوونیان و پرسی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستران عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆ وێبسایتی ڕه‌سمیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگه‌یاند: "له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال وه‌ک به‌شێک له‌ناوچه‌ دابڕ‌اوه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا فه‌زای فه‌راغی ئه‌منی و سیاسیی بوو، تیرۆرستان له‌و ژینگه‌ نا جۆره‌دا گه‌رایان ده‌کرد، چوونکه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه‌، داعش له‌ غه‌فله‌تێکی وادا په‌لاماری شەنگالی دا و ڕاکردنی هێزه‌کانی پارتی فه‌رمانڕ‌ه‌واش  فاکت و پێدراوه‌ و بوختانی سیاسیی نییه‌، فه‌رمانڕ‌ه‌وایی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌ بوو".

ناوبراو دەشڵێت: "ناکرێت ئاواره‌کان بکرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی و کارتی ده‌نگدان و یارمه‌تی گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی ئابڕ‌ومه‌ند و سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ستپێبکه‌نه‌وە، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌ک حزبێکی ده‌ربه‌ست و به‌رپرس خاوه‌ندارێتی له‌که‌یسی ئێزدییه‌کان و هه‌موو تراژیدیاکانی گه‌له‌که‌مان ده‌کات و هه‌موو هه‌وڵێکیشی داوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان بۆ زێدی خۆیان".

News Code 223906

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha