ستران عەبدوڵڵا لە یادداشتێکدا کە بۆ کوردپرێسی ناردووە باس لە کاردانەوەی ژمارەیەک لە لایەنەکوردییەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی هۆتێل ڕەشید لە بەغدا و وەڵامی ڕەخنەکانیان دەداتەوە، لە دێژەدا دەقی یادداشتەکە هاتووە:
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەیسی ئێزدییەکان و ئاوارەبوونیان و پرسی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەبعەن راگەیاندنەکان هەقی رەهای خۆیانە هەموو شتێک بپرسن و لەهوو شتێک بە گومان بن تا وەک فەیلسوفەکان دەڵێن بگەنە یەقین .خۆشمان لە گەنجێتی کۆششی میدیا بۆ خۆشکردنی دەمەتەقێی دیموکراسیی هەر وامان کردووە و پرسیاری گریمانییەی (ئەگەر و نەگەرمان) دەکرد. ئەمە لە کایەی میدیادا شەرعییە، بەڵام لە کایەی وەڵامی سیاسیدا ئەگەر غافڵ بین کوفری موبینە و هەر دەبێ بە ناچاری خۆتی لێ لابدەیت!