گۆڕی بەکۆمەڵ
-
ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە؛
گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای نەینەوا هەڵدەدرێتەوە
سەرۆکی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە عێراق ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، دەستیان کردووە بە هەڵدانەوەی گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ لە چاڵی خەسفە، لە سنووری پارێزگای نەینەوا، کە ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە.
-
لە ئامێدی گۆڕێکی بەکۆماڵ دۆزرایەوە
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی مێرگەتیای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە، کە حەوت ڕووفاتی سەردەمی بەعسی تێدایە.
-
لە پرۆژەیێکی نیشتەجێبووندا؛
لە دێرەزوور گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکانی 'ئەلرواد' لە ڕۆژئاوای دێرەزوور، دۆزرایەوە.
-
نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی:
تاوەکو ئێستا شەهیدکردنی پێنج هەزار کوردی ئێزدی بە دەستی داعش پشتڕاست کراوەتەوە
نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا شەهیدکردنی پێنج هەزار کوردی ئێزدی بە دەستی داعش پشتڕاست کراوەتەوە و چارەنووسی دوو هەزار و ۸۳۲ ڕفێندراو دیار نییە.