ئەوانەی شەنگالیان جێهێشت دەبێت دادگایی بکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوانەی شەنگالیان ڕادەست کرد و خەڵکەکەیان بەجێهێشت و ڕایان کرد، ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکە دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا ڕایگەیاند: ئەوانەی فرمێسکی تیمساحی بۆ شەنگال و ئێزدییەکان دەڕێژن، هەر ئەوانە بوون کە چەکەکانیان فڕێ دا و بەرگرییان لە ژن و گەنج و پیرەکان نەکرد. دەشڵێت، "هەر ئەوانە دەبێت دادگایی بکرێن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "٣ـی ئاب، ئەو ڕۆژەیە کە لە یادمان ناچێت، ئەو ڕۆژەی کە ژنان بە دیل گیران و ئێزدییەکان کۆمەڵکوژ کران و هیچ پاڵپشتێکیان نەبوو و هەموان بەجێیان هێشتن".

سروە عەبدولواحید ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دەبێت ئەمڕۆ سەرجەم بەرپرسانی عێراق و هەرێم هەست بەو بەرپرسیاریەتییە بکەن و ئەو ڕۆحیەتە بۆ خەڵکی شەنگال بگێڕنەوە کە لەلایەن دڕندەترین رێکخراوی جیهانەوە لە ڕەگەوە هەڵکێشراوە.

News Code 223897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha