شەنگال
-
پێویستە ئێزدییەکان بە کەرامەت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ئاسایشی شەنگال دابین بکرێت
لە ساڵیادی دوازدەهەمین جینۆسایدی شەنگال، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوو پەیامی جیاوازدا جەختیان لە پێویستی گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان کردەوە.
-
عەلی زەیدی لە ساڵیادی ژینۆساید شەنگالدا:
دەوڵەت وەک زامنی مافی هەموو ڕۆڵەکانی دەمێنێتەوە
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شه‌نگال رایگه‌یاند، دەوڵەت وەک زامنی مافەکانی هەموو ڕۆڵەکانی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەری عێراق.
-
مەزڵووم عەبدی:
پاراستنی شەنگال و ئاسایشی ئێزدییەکان ئەركێکی ئەخلاقی و نێودەوڵەتییە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ بەسەر جینۆسایدی شەنگالدا، جەختی لەوە کردەوە کە دابینکردنی ئاسایشی شەنگال و پاراستنی گەلی ئێزدی، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نێودەوڵەتییە.
-
بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری شەنگال:
لەدوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوروبەری شەنگال جووڵەی نائاسایی بینراوە
بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری شەنگال ڕایگەیاند، لەدوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوروبەری شەنگال جووڵەی نائاسایی بینراوە و هەوڵدەدرێت ئاسایشی ناوچەکە تێکبدرێت و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات هەڵوێستێکی ڕوون و جیدی نیشانبدات.
-
ڕێکخراوە و چالاکوانانی مافی مرۆڤ؛
ئەوەی شەرع لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کردی، که‌متر نییه له‌وه‌ى داعش له شنگال کردى
حکوومەته‌که‌ى شه‌رع، ڕۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه، هەڵمەتێکی فراوانى سەربازیی دژی هه‌ردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە له شاری حەلەب ئه‌نجامدا، به‌هۆیه‌وه کۆمەڵکوژیی و تاوانی جەنگ و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی مەدەنی کورد لە ماڵ و حاڵی خۆیان ڕوویاندا، ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و چالاکوانانیش ده‌ڵێن، "هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌و دوو گه‌ڕه‌که ڕوویانداوه، هیچى که‌متر نییه له‌وه‌ى داعش له‌شنگال کردى".
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
بوونی PKK لەسەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە
فوئاد حوسێن دووپاتی کردەوە کە عێراق پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات، وتیشی: '' ئێمه بونی په‌که‌که له‌سه‌ره خاکی عێراق ره‌تده‌که‌ینه‌وه".
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له‌دوای ۱۱ ساڵ له کاره‌ساتی شەنگال، هێشتا نیوه‌ی ئێزدییه‌کان له ناو که‌مپه‌کان ده‌ژین
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته ڕێکه‌وتنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدڕاڵی له‌باره‌ی شه‌نگال جێبه‌جێ بکرێت.