ژینۆساید
-
عەلی زەیدی لە ساڵیادی ژینۆساید شەنگالدا:
دەوڵەت وەک زامنی مافی هەموو ڕۆڵەکانی دەمێنێتەوە
عهلی زهیدی، سهرۆک وهزیرانی عێراق له ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شهنگال رایگهیاند، دەوڵەت وەک زامنی مافەکانی هەموو ڕۆڵەکانی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەری عێراق.
-
مەزڵووم عەبدی:
پاراستنی شەنگال و ئاسایشی ئێزدییەکان ئەركێکی ئەخلاقی و نێودەوڵەتییە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ بەسەر جینۆسایدی شەنگالدا، جەختی لەوە کردەوە کە دابینکردنی ئاسایشی شەنگال و پاراستنی گەلی ئێزدی، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نێودەوڵەتییە.
-
خوێندنەوەیەک بۆ بۆردوومانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەریتانیاوە سەدەیەک لەمەوبەر
دۆکیۆمێنتە ٤٨ خولەکییەکەی کەناڵی چواری بەریتانیا، بە پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە مێژووییەکان و گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان، پەردە لەسەر سیاسەتێک لادەدات کە تێیدا لەندەن دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، سەرەڕای بەڵێنی سەربەخۆیی بە کورد، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عێراقدا، هێزی ئاسمانیی شاهانەی بۆ بۆردوومانکردنی ناوچە کوردنشینەکان و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکانی کورد بەکارهێنا.
-
شارەزایەکی پرسەکانی تورکیا جەختی کردەوە؛
دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا سنووردارە
گارۆ پایلان، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی داکۆکیکار لە مافی کەمینەکان، پێیوایە تورکیا لە بەردەم یەکێک لە گرنگترین قۆناغە مێژووییەکانی خۆیدایە؛ چونکە هاوکات لەگەڵ پێشوەچوونی ڕەوتی گفتوگۆکانی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئێرەوان، دەکرێت چارەنووسی دوو دۆسیەی مێژوویی واتە «کێشەی کورد» و «کێشەی ئەرمەن» بۆ دەیان ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت.
-
عێراقچی:
لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەدواداچوون بۆ کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکردووە و ناکات بۆ خستنەڕووی ڕەهەندە مرۆیی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و مرۆستییەکانای کارەساتی بۆردوومانکردنی شاری سەردەشت لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
-
عێراق کۆمهڵکوژى سپایکهر وهک جینۆساید دەناسێنێت
دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند: "لیژنەیەکی باڵا بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کۆمهڵکوژى سپایکهر و هەوڵدان بۆ ناساندنی وەک تاوانی جینۆساید پێکهێنراوە".
-
گرنگیی ستراتیژیی گەڕانەوەی کورد بۆ عەفرین
سەردانی ئیلهام ئەحمەد بۆ عەفرین دوای ۹ ساڵ، هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی بەربڵاوی کوردە ئاوارەکان بۆ ئەم ناوچەیە، جارێکی دیکە گرنگیی ستراتیژیی عەفرینی لە هاوکێشەکانی سووریادا زەق کردووەتەوە.
-
سێبەری تۆڵە و توندوتیژیی بەسەر ئۆپەراسیۆنی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ی دیمەشق، دژ بە کوردەکان
ناوەندی زانیاریی ڕۆژاڤا دەڵێت بەشێکی بەرچاوی توندوتیژییە تۆمارکراوەکان لە هێرشی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ دژ بە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا، پاڵنەری نەتەوەیی و ڕەگەزییان هەبووە و ژنان و منداڵانیش لەنێو قوربانییەکاندا هەن.
-
جەنگی مانەوە؛ کوردانی سووریا چۆن زمان و کولتووری خۆیان لە سڕینەوە پاراست؟
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئەمریکا، کوردانی سووریا لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا، سەرەڕای پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەعەرەبکردن (تەعریب)، قەدەغەکردنی زمانی کوردی و سەرکوتی کولتووری، توانیویانە لە ڕێگەی خوێندن، ڕۆژنامەگەری و چالاکیی مەدەنییەوە ناسنامەی خۆیان بپارێزن و زیندووی بکەنەوە.
-
کاردانەوەی فەرماندەیەکی YPG، بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ؛
کورد تێچوویەکی قورسی داوە بەڵام دەستکەوتێکی سیاسی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە
«پۆڵاد جان» لە کاردانەوەدا بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی کوردەکان، ڕایگەیاند کە کوردەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا تێچوویەکی مرۆیی قورسیان لە جەنگە هەرێمییەکاندا داوە بەڵام هێشتا لە بەدەستهێنانی گەرەنتییە سیاسییە پایدارەکان بێبەش ماونەتەوە.
-
دوژمنانی دوێنێ، هاوبەشانی ئەمڕۆ/ محەمەد هادیفەر
پەیامی سوپاسگوزاریی «ڕەغەد سەددام حوسێن» بۆ مەسعوود بارزانی، دەبێت وەک «تیرۆرکردنی ڕەمزیی یادەوەریی گەلی کوردستان» بخوێنرێتەوە. کاتێک میراتگری ئەو حزبەی کە سییەکانی نەتەوەیەکی بە گازی خەردەل خنکاند، سوپاسی «هەولێر» وەک پەناگە و بنکەی خۆی دەکات، ئێمە لەبەردەم «پارادۆکسێکی بوونناسی»داین کە قەوارەی هەرێم لە ناوەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەکاتەوە.
-
برینی ساڕێژنەکراوی ئەنفال؛ ۱۵۴ ڕووفات لە پزیشكی دادی بەغدا نەهێنراونەتەوە
ئەگەرچی چەند ساڵێکە ڕووفاتی ۱۵۴ ئەنفالکراو لە پزیشكی دادی بەغدان، بەڵام تا ئێستا هەر لەوێن و نەهێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.
-
سوودانی: تاوانەکانی ئەنفال دژی هەموو بەها و یاساکان بوون
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراقی ئەمڕۆ شانازی بە یەکپارچەیی و برایەتی پێکهاتەکانی دەکات لەژێر سایەی سیستمێکی دەستووریی دیموکراسیدا.
-
هەڵەبجە؛ ئەو برینەی بە فرمێسک ناسڕێتەوە/ دیاکۆ هاشمی
١٦ی مارس، تەنیا لاپەڕەیەکی ڕەشی مێژوو نییە، بەڵکوو برینێکی کراوەی سەر جەستەی نیشتمانە کە بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، نەک هەر ساڕێژ نابێت، بەڵکوو قووڵتر دەبێتەوە.
-
پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا:
ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە کورد كرا تاوانی جەنگ بوو
پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت پاراستنی مافەكانی كورد و بەشداری سیاسیان مەرجی سەقامگیری سووریايە و جەخت دەکاتەوە ئەو پێشێلکارییانەی کوردی كردووەتە ئامانج ڕەنگە بگاتە ئاستی تاوانی جەنگ.
-
موراد قەرەیلان:
ئاشتی لەسەر لاشەی کوردانی سووریا بەدینایەت
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت: تورکیا و سعوودیە و قەتەر و ئوردون و ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا پاڵپشتی ئەو پلانەن کە دەیەوێت شوێنک بۆ كورد نەهێڵنەوە.
-
هۆشداریی سیناتۆرێکی ئەمریکی لەبارەی ژینۆسایدی کورد لە سووریا
سیناتۆر لیندسی گراهام، لەبارەی قەڵاچۆ کردنی کوردەکانی سووریا لەلایەن حکوومەتەکەی شەرعوە هۆشداری دەدات و داوا لە ترەمپ دەکات دەستبەرداری کوردکان نەبێت.
-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دەردەبڕێت
ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئێزدی نیم بەڵام "خهم و ناسنامهی ئێوهم کردووهته خهمی خۆم، بوون و مافتان دهپارێزم".
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لهدوای ۱۱ ساڵ له کارهساتی شەنگال، هێشتا نیوهی ئێزدییهکان له ناو کهمپهکان دهژین
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند: پێویسته ڕێکهوتنی حکوومهتی ههرێمی کوردستان و حکوومهتی فیدڕاڵی لهبارهی شهنگال جێبهجێ بکرێت.
-
جەلادەکەی نوگرەسەلمان: ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەکانمان برسی دەکرد
عەجاج ئەحمەد حەردان کە بە جەلادەکەی بەندیخانەی نوگرەسەلمان ناسراوە، دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و دەڵێت، ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەکانیان برسی کردووە و و ئاشکراشی دەکات کە تەنیا لە ماوەی ۱۰ مانگ دا یەک لەسەر سێی زیندانییەکان گیانیان لەدەست داوە.