عەجاج ئەحمەد حەردان کە بە جەلادەکەی بەندیخانەی نوگرەسەلمان ناسراوە، دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و دەڵێت، ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەکانیان برسی کردووە و و ئاشکراشی دەکات کە تەنیا لە ماوەی ۱۰ مانگ دا یەک لەسەر سێی زیندانییەکان گیانیان لەدەست داوە.
دژەتیرۆری عێراق دەڵێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان کردووە، کە بەهۆیەوە ۱۱ "تیرۆریست" دەستگیرکراون و چەندین تونێل و ئەشکەوت لە ناوچە جیاوازەکاندا تەقێندراونەتەوە.
وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌کرێت و هاوڵاتیان له نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له که‌رکووک، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سەلاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌کانیان بگۆڕن.