بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاو کردەوە و سەرخۆشیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەریان، ڕاگەیاند.
مەزڵووم عەبدی لە پەیامەکەیدا نووسیویە: پرسەو سەرەخۆسیی خۆم بۆ کۆچی دوایی ئیراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەریان ئاراستەی میللەتی برامان ئێران دەکەم. داوا لە خوای مەزن دەکەم سەبەر بە ئەوان و بنەماڵەی بەڕێزیان ببەخشێت.
Your Comment