کوردستانی تورکیا
-
سووتاندنی دەرفەتەکان؛
خوێندنەوەیەک بۆ شکستی لیژنەی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا لە چارەسەرکردنی پرسی کورد
بڕیار بوو لیژنەی «تەبایی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی»ی پەرلەمانی تورکیا ببێتە پردێکی پێوەندی لە نێوان پرۆسەی ئاشتی، کۆمەڵگەی مەدەنی و قوربانیانی ململانێکانی چەند دەیەی ڕابردوودا، بەڵام بە بڕوای توێژەرانی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن، سنووردارکردنی ئەم لیژنەیە لە چوارچێوەی ئەمنیی دەوڵەتدا و بێباکی بەرامبەر بە مافەکانی کورد و دادپەروەریی ڕاگوزەر، ئەم دامەزراوەیەی کردووەتە نموونەیەکی بەرچاو لە لەدەستدانی دەرفەتەکان لە پێناو چارەسەرکردنی پرسی کورددا.
-
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئانکا:
قوتابخانەیەکی ئۆنلاینی زمانی کوردی بۆ هەمووان دادەمەزرێت
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی زمان، کولتوور و هونەری ئانکا (ANKA-DER) وێڕای ڕوونکردنەوەی ئەنجامەکانی کۆنفرانسی زمانی کوردی لە ئامەد (دیاربەکر)، ئاشکرای کرد داڕشتنی کۆمەڵێک پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی پێگەی زمانی کوردی.
-
ڕاپەڕینی شێخ سەعید؛ ڕاپەڕینێکی ئاینی یان خاڵی دەستپێکی ناسیۆنالیزمی نوێی کورد؟
سەدەیک دوای لەسێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٧ کەس لە هاوڕێکانی، شوێنی ناشتنیان هێشتا وەک یەکێک لە نهێنییە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا ماوەتەوە؛ بابەتێک کە لە ڕوانگەی زۆرێک لە توێژەرانەوە تەنیا پرسێکی مێژوویی نییە، بەڵکو نیشانەیەکە لە بەردەوامیی ململانێ لەسەر بیرەوەریی بەکۆمەڵی کورد و ماهیەتی ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٢٥.
-
کاتێک کە وشەی قەدەغەکراوی "کوردستان"م لە سەردێڕێکی هەواڵ لە تورکیا بینی*
ساڵانێکی زۆرە چاودێریی هەواڵەکانی تورکیا دەکەم. هەزاران سەردێڕم خوێندووەتەوە؛ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵبژاردنەکانەوە بگرە تا دەگاتە قەیرانە سیاسییەکان و دانوستانەکانی ئاشتی. بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتێک چاوم بە هەواڵەکاندا دەخشاند، سەردێڕێک بۆ چەند چرکەیەک ڕایگرتم: "ئاگادارکردنەوە لە گواستنەوەی خۆڵبارین لە کوردستان". نەک لەبەر خۆڵبارینەکە؛ بەڵکوو لەبەر ئەو وشەیەی کە ساڵانێکی زۆر، بوونی لە فەزای فەرمی و میدیایی تورکیادا تابۆ (قەدەغە) بوو: "کوردستان".
-
بە تۆمەتی ئەندامێتیی PKK؛
تورکیا سزای ۱۹ ساڵ و نیو زیندانی بهسهر وتەبێژی پێشووی "تهڤگهری ژنانی ئازاد"دا سهپاند
دادگایهكی توركیا سزای ۱۹ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر ئایشە گۆککان، وتەبێژی پێشووی "تهڤگهری ژنانی ئازاد"دا سهپاند.
-
ئایا شەڕە گەورەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد نزیک دەکاتەوە لە تورکیا؟
تاریق حەمۆ، شرۆڤەکاری سیاسی لەسەر پرسی کورد، پێی وایە پڕۆژە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناتوانرێت جیا لە شەڕەکانی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر، ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە ناوچەییەکان سەیر بکرێت؛ پرۆسەیەک کە ڕەنگە ئاشتی نێوان ئەنقەرە و کوردستانی کردبێتە پێویستییەکی ستراتیژی.
-
١١٥ هەزار سەردانیکەر لە یەک مانگدا؛
کچە کۆچەرییەکەی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
مۆزەخانەی مۆزایک "زێوگما" لە شاری دیلۆک (غازی عەنتاب) ڕێژەیەکی پێوانەیی نوێی لە ژمارەی گەشتیاراندا تۆمار کرد.
-
نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
شکستی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد، هەرەسی سیاسیی ئەردۆغانی بەدواوەیە
چەنگیز چاندار، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتیی ئێستا لە تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک کە گەڕانەوە لێی زۆر دژوار بووە و لە ئەگەری هەرەسهێنانی ئەم پڕۆسەیەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕووبەڕووی پێگەی سیاسیی خۆی دەبێتەوە.
-
بۆچی بێهیوایی کورد قورسترە لە توڕەییەکەی ترەمپ؟
هاوپەیمانیی کاتی و برینی هەمیشەیی
لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە ڕەخنەی لە کورد گرتووە، شیکارییەکی نوێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە کێشەی سەرەکی، ناڕەزایەتییەکانی ترەمپ نییە، بەڵکوو کەڵەکەبوونی مێژوویی بێمتمانەیی کوردە بەرامبەر بە واشنتۆن؛ بێمتمانەییەک کە لە دوای ڕووداوەکانی کەرکووک و کوردستانی سووریا قووڵتر بووەتەوە.
-
پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان چۆن یارمەتی مانەوەی زمانی کوردی دەدەن؟
کوردۆلینگۆ؛ پردێکی دیجیتاڵ بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە تورکیا
سەکۆیەکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی بە بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەکان و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، هەوڵ دەدات بەشێک لەو بۆشاییە مێژووییەی فێربوونی کوردی لە تورکیا پڕ بکاتەوە و ئەم زمانە بباتە ناو کایە فراوانەکانی دیجیتاڵ.
-
هوشداری ئەورووپا لەبارەی سەرکوتی دیموکراسی و لادانی نوێنەرانی کورد لە تورکیا
ناوەندە ئەوروپییەکان لە نامەیەکی کراوەدا بۆ حکوومەتی تورکیا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە دۆخی دیموکراسی لە وڵاتە دەربڕی و هۆشدارییان دا کە دەستگیرکردن و لەکارلادانی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، کە دیموکراسیی خۆجێیی لاواز کردووە و دەنگی هاوڵاتییانی کپ کردووە.
-
عوسمان بایدەمیر و مەزڵووم عەبدی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن
عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە کوردستانی سووریا و لەلایەن مەزڵووم عەبدیەوە پێشوازی لێکرا.
-
پارتەکەی ئەردۆغان پێشوازی لە کشانەوەی PKK لە تورکیا دەکات
وتەبێژی ئاک پارتی دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا، دەرەنجامێکی بەرجەستەی پێشکەوتنە لە نەخشەڕێگەی "تورکیای بێ تیرۆر" دا.
-
PKK کشانهوهی تەواوی هێزهکانی له تورکیاوە بەروە "ههرێمهكانی پاراستنی مەدیا" ڕاگەیاند
کەجەکە ڕایگەیاند، "لهسهر بنچینهی بهرنامه و بڕیارهکانی کۆنگرهی ۱۲، دەستی بە کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە باکووری کوردستان و تورکیا کردووە".
-
ئەردۆغان لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند ئەم هەفتەیە پێشوازی لە شاندی دەم پارتی دەکەین و گفتوگۆ لە بارەی ئەو بابەتە دەکەین کە لە خۆپیشاندانی گەنجان لە ئامەد بە پۆلیس وترابوو دوژمن.
-
بەهۆی زمانی کوردییەوە داوای دادگایی کردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت
کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمار کردووە ئەوەش بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی.
-
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا:
ئەمجارە پرسی کورد بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکەین
نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردەكەوێت و جارێکی دیکە لە گوند و کوێستانەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەیە، دەنگی بۆمببارانکردن نابیستینەوە.
-
فۆزا یووسف:
بەستنەوەی پرسی کورد لە تورکیا و سووریا بەیەکەوە، هەڵەیەکی ستراتیژییە
هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند لیژنەیەکی سەربازیی هەسەدە لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی فەرمییان ئەنجامداوە و جەخت دەکاتەوە بەستنەوەی پرسی کوردی لە تورکیا بە دۆخی کورد لە سووریا هەڵەیەکی ستراتیژییە.
-
میدل ئیست ئای ئیدیعا دەکات:
ئەنقەرە و هەولێر و بەغدا لەسەر چۆڵ کردنی کەمپی مەخموور ڕێککەوتوون
میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، میکانیزمێک لە نێوان عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور دانراوە، دەشڵێت، چۆڵکردنی کەمپەکە یەکێکە لە ئامانجەکانی پرۆسەی چارەسەری.