بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە پەیوەندیداین

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند باوەڕمان بە چارەسەر لەگەڵ دیمەشق هەیە و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حکوومەتى سووریادا لە پەیوەندیدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبۆنەی ١٢ یەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ەوە، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار وتى: لە ماوەی ١٢ ساڵدا بەرخۆدانێکی گەورە کراوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکان بەردەوامن و لەگەڵ ئەوەشدا یەکڕیزی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو پێشکەوتن دەبات.

فەرماندەى گشتىی هەسەدە وتیشى: لە ناوچەکەدا ڕاستییەکی نکۆڵی لێنەکراو هەیە، بۆیە ناکرێت بگەڕێینەوە بۆ ١٢ ساڵ لەمەوبەر، پێشهاتی نوێش لە ١٣یەمین ساڵی شۆڕشدا بەدی دێت.

مەزڵووم کۆبانی بەدوورى دەزانێت سووریا و تورکیا بگەن بە ڕێککەوتن و دەڵێت: کێشە و ناکۆکی زۆر لە نێوان دیمەشق و ئەنقەرەدا هەیە، بۆیە ئەستەمە ئێستا بگەنە هیچ ڕێککەوتنێک.

کۆبانی دەشڵێت: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەمووان بەتایبەت حکوومەتی دیمەشق، چوونکە باوەڕمان بە گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ دیمەشق هەیە، لە ئێستاشدا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ حکوومەتی دیمەشقدا لە پەیوەندیدان، بەڵام دەبێت دیمەشق پێداچوونەوە بە هەڵوێستى خۆیدا بکات.

هەروەها وتیشى: ئامادەین لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا گفتوگۆ بکەین بەو مەرجەی  سوپاکەی و چەکدارەکانیشی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە، بەڵام هەمیشەش ئامادەین بۆ بەرخودان.

News Code 223835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha