کورتەی هەواڵەکانی ۲۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت

دڵاوەری کورد، بوو بە قارەمانی ئۆڵیمپیاد

ئاریەن سەلیمی یاریزانی کوردی کرماشان لە ڕکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریسدا میدالیای زێڕی بەدەست هێنا لە کێشی ۸۰+ کیلۆگرامیدا توانیی میدالیای زێڕ و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، سەلیمی لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر کەیدن کەنینگهامی بەریتانی یاریی کرد و بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت.

لەدوای حەوت ساڵ پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک هەڵبژێردرا

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ هۆتێل ڕه‌شیدی به‌غدا، رێبوار تەها لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا. لەو کۆبوونەوەدا پێنج ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی، سێ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامه‌که‌ی بابیلۆن به‌شداربوون.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان

بابەکر زێباری ڕاوێژکاریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت هاوپەیمانان ھاوکاری گەورەتر هەرێمی کوردستان بکەن، وەکوو دابین کردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە زووترین کاتدا. ناوبراو وتیشی پێدانی چەکی قورسیش بە ھێزی پێشمەرگە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە، چوونکە ھێزی پێشمەرگە لای ھاوپەیمانان جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانە.

News Code 223925

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha