عێراق مۆڵەتی کارکردن لە تەڤگەری ئازادی و دوو حزبی دیکەی سەربە PKK وەرگرتەوە
بههۆی نزیکیان له پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دهستهی دادوهری کۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهکانی عێراق، مۆڵهتی کارکردنی له هەرسێ حزبی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی، حزبی بهرهی خهباتی دیموکراتیک و حزبی تهڤگهری ئازادیی کۆمهڵگهی کوردستان وهرگرتهوه.
ئەمریکا تەقەمەنی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بنکەیەکی سەربازی لە حەسەکە گواستەوە
هێزەکانی ئەمریکا کاروانێکی سەربازییان کە بریتی بوون لە چەک، زرێپۆش، تەقەمەنی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستانەوە گواستراونەتەوە بۆ بنکەی فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجیر لە لادێکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە.
بلینکن و سوودانی ڕۆڵی عێراقیان لە پاراستنی ئاشتیی نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە رۆڵی عێراق کردووە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی و ناوچەکە. ئاماژەی بەوەش کردووە، بلینکن خواستی ئەمریکای دەربڕیوە بۆئەوەی عێراق ڕۆڵ بگێڕێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخی ناوچەکە و هەوڵ بدات بۆ پشتیوانی کردنی سەقامگیری ناوچەکە.
Your Comment