بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبۆنەی ڕاپەرینی گەلانی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتەوە ڕۆژی شەممە، ٢٠ی تەمووز، مه‌زڵووم عه‌بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە قەیرانی سووریا بە توندوتیژی و شەڕ چارەسەر ناکرێت و دەڵێت: "ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و هەموو هێزەکان بە تورکیاشەوە، پشتیوانی له‌هەر هه‌وڵێک دەکەین بۆ گفتوگۆیەک کە دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕ و گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا".
لە درێژەی قسەکانیدا فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: "سه‌باره‌ت به‌و جووڵه و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و ناوچه‌که ده‌درێت بۆ نزیک بوونه‌وه له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سووریا، نابێت له‌سه‌ر حیسابی گەل بێت.
بۆ یەکەمجار مەزڵوم عەبدەی ژمارەی هێزەکانیان و جۆری چەکەکانیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: :هه‌سه‌ده خاوه‌نی ١٠٠ هه‌زار شه‌ڕکه‌رن و نوێترین جۆرەکانی تەکنەلۆجیای سەربازیی له‌به‌رده‌ستیاندایه".
کۆبانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێزەکانی سووریای دیموکرات و پێکهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بنه‌مای کارکردنی تایبه‌تیان هه‌یه و به‌یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان ده‌کات و دەشڵێت، "پێویستە بەرەو دیالۆگ بڕۆین بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ قه‌یرانی سووریا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەوەی هەمووان هەست بە ئاسودەیی و دڵنیایی بکەین، "هێزەکانمان له‌ئامادەیی ته‌واودان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانمان".
Your Comment