کورتەی هەواڵەکانی ۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

00:00
00:00
Download

نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنی مه‌سعوود پزيشكيان دەکات

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاندووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه‌ بانگهێشت كراوە بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزيشكيان سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران.

دادگای دهۆک ڕۆژنامەنووسێکی بە ۳ ساڵ زیندان سزا دا

دادگای دهۆک یەکەم دانیشتنى خۆی بو دۆسیەی سلێمان ئەحمەد بەڕێوە برد و بەپێی مادەی ۱ لە یاسای ژمارە ۲۱ی ساڵی ۲۰۰۳ی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ناوبراو تۆمەتبار کراوە به "سیخوڕی کردن" کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی.

سەردەمی تاریکی و تاڵانی

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بەبێ ناوهێنانیان له که س باس لە "سەردەمی تاریکی و تاڵانی" حوکمڕانی نەوەی سێیەمی بنەماڵەی بارزانی دەکات و دەشڵێت، تاریکترین سەردەمی حوکمڕانی دەبێت، چوونکه چاویان بڕیوەتە ملیۆنان دۆلار و پاسەوان و سامانی دونیا و لە ئازاری خەڵک تێناگەن".

نەوەی نوێ داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت

کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم سەردانی جووڵانەوەی نەوەى نوێی کرد لە سلێمانی و رەوشی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد، له و دانیشتنه دا نەوەی نوێ داوای له یان برایم کرد هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت.

News Code 223864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha