لە عێراق له‌مه‌ودوا ناوی PKK وەکوو ڕێکخراوێکی قه‌ده‌غه‌ کراو دەهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ‌نووسراوێکدا که‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی کردووه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌مه‌ودوا ناوی PKK وه‌ک ڕێکخراوێکی قه‌ده‌غه‌کراو له‌ نووسراوه‌کان فه‌رمییه‌کان بهێنن.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی نووسراوێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق که‌ واژۆی فه‌لاح مه‌تروود عه‌بوود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی کاروباری ئیداریی، له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگرانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان کراوه‌؛ تێیدا هاتووه‌: به‌پێی بڕیاری ژماره‌ ۲۵۴۰۱ که‌ له‌ ۲۸ـی (ئایار/۴)ی ۲۰۲۴ له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان ده‌رچووه‌، له‌مه‌ودوا له‌ نووسراوه‌ فه‌رمیه‌کاندا ناوی په‌که‌که‌ وه‌ک رێکخراوی پارتی کرێکارانی قه‌ده‌غه‌کراو بهێندرێت.

ڕۆژی ۱۳ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵیش، له ‌کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و به‌رپرسانی هه‌واڵگری و ئه‌منی عێراق و تورکیا، هه‌ردوو وڵات گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دروست کردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، هه‌رئه‌وکاتی عێراق په‌که‌که‌ی وه‌ک ڕێکخراوێکی "قه‌ده‌غه‌کراو" وه‌سف کرد.

News Code 223833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha