لەبارەی مووچەوە مەسروور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییه‌کی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییه‌کی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۰/۷/۲۰۲۴، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا."

ئاماژەی بەوەش داوە، کە سەرۆکی حکوومەت ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس کردووە، پەیوەندییەکەش لەبارەی کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بووە.

هاوکات وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونی کردووەتەوە، بەم زوانە کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە چارەسەر دەبێت.

News Code 223772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha